Add parallel Print Page Options

پاکی ئۆردوگاکە

یەزدان بە موسای فەرموو: «فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە کە هەرکەسێک نەخۆشی گواستراوەی پێست یان ئەوەی لێچوونی گڵاوی[a] هەبێت، یان ئەوەی بەپێی ڕێوڕەسمی ئایینی بە مردوو گڵاو بووبێت، لە ئۆردوگاکە دووریان بخەنەوە. نێر و مێ دوور دەخەنەوە، بۆ دەرەوەی ئۆردوگا دووریان دەخەنەوە هەتا ئۆردوگاکانیان گڵاو نەکەن کە من لەنێویاندا نیشتەجێم.» جا نەوەی ئیسرائیل ئاوایان کرد و بۆ دەرەوەی ئۆردوگاکە دووریان خستنەوە، هەروەک چۆن یەزدان لەگەڵ موسادا دوا، نەوەی ئیسرائیل ئاوایان کرد.

قەرەبووکردنەوەی گوناه

یەزدان بە موسای فەرموو: «بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ: ”ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک گوناهێک لە گوناهەکانی مرۆڤ بکات، واتە ناپاکی لەگەڵ یەزدان کرد، ئەوا ئەو کەسە تاوانی کردووە، با دان بە گوناهەکەیدا بنێت کە کردوویەتی و ئەوەی پێی تاوانبار بووە بە تەواوی بیگەڕێنێتەوە، پێنج یەکیشی بۆ زیاد بکات و بیداتە ئەوەی تاوانەکەی لە دژی کردووە. بەڵام ئەگەر ئەو کەسە مردوو بوو و خزمی نزیکی نەبوو هەتا وەریبگرێتەوە، ئەوا ئەوەی پێی تاوانبار بووە دەگەڕێتەوە بۆ یەزدان و بۆ کاهین دەبێت، لەگەڵ بەرانێک کە کەفارەتی پێ دەکات بۆی. هەموو پیتاکێک و دیارییەکی پیرۆزی نەوەی ئیسرائیل کە پێشکەشی کاهینی دەکەن بۆ ئەو دەبێت. 10 هەموو دیارییە پیرۆزکراوەکانی مرۆڤیش بۆ خۆی دەبێت، بەڵام ئەگەر کەسێک شتێکی دا بە کاهین ئەوا بۆ کاهین دەبێت.“»

سەلماندنی داوێنپاکی ژن

11 یەزدان بە موسای فەرموو: 12 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئەگەر ژنی پیاوێک لەڕێ لایدا و ناپاکی لەگەڵ کرد، 13 لەگەڵ پیاوێک جووت بوو، ئەوەش لە چاوانی پیاوەکەی شاردراوە بوو و داوێنپیسییەکەی[b] ئاشکرا نەبوو، هیچ شایەتێکیشی بەسەرەوە نەبوو، چونکە لەسەر کردارەکە نەگیرا بوو، 14 کابراش ڕۆحی دڵپیسی دایگرت و لە ژنەکەی بە گومان بوو کە داوێنپیسە، یان ڕۆحی دڵپیسی دایگرت و لە ژنەکەی بە گومان بوو کە داوێنپیس نییە، 15 ئەوا پیاوەکە ژنەکەی دەهێنێتە لای کاهین و پێشکەشکراوەکەشی لەگەڵدا دەهێنێت، دەیەکی ئێفەیەک[c] ئاردی جۆ نە زەیتی بەسەردا دەکات و نە بخوور، چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵەی دڵپیسییە و قوربانی یادگارییە، یادی تاوان دەکاتەوە.

16 «”کاهینەکە ژنەکە دەهێنێتە پێش و لەبەردەم یەزدان ڕایدەگرێت. 17 کاهینەکە لە گۆزەیەکی گڵین ئاوێکی پیرۆز دەبات و لە تۆزی سەر زەوی چادرەکەی پەرستن هەڵدەگرێت و لەناو ئاوەکەی دەکات. 18 کاهینەکە ژنەکە لەبەردەم یەزدان ڕادەگرێت و سەری ڕووت دەکاتەوە، پێشکەشکراوی دانەوێڵەی یادەوەرییەکە کە پێشکەشکراوی دانەوێڵەی دڵپیسییە دەکاتە ناو دەستی ژنەکە و ئاوە تاڵەکەی نەفرەتیش لە دەستی کاهینەکە دەبێت. 19 ئینجا کاهینەکە ژنەکە سوێند دەدات و پێی دەڵێت: ’ئەگەر هیچ پیاوێک لەگەڵت جووت نەبووە و بە دزی پیاوەکەت بەرەو داوێنپیسی لەڕێ لات نەداوە، لە کاتێکدا ژنی پیاوەکەتی ئەوا بێتاوان بە لەم ئاوەی نەفرەت کە تاڵە. 20 بەڵام ئەگەر بە دزی پیاوەکەت لەڕێ لاتداوە و گڵاو بوویت و پیاوێکی دیکە جیا لە مێردەکەت لەگەڵت جووت بووە،‘ 21 لێرە کاهینەکە ژنەکە بە سوێندی نەفرەت سوێند دەدات، کاهینەکە بە ژنەکە دەڵێت، ’یەزدان دەتخاتە بەر نەفرەت و سوێند لەنێو گەلەکەت بەوەی کە یەزدان ڕانت لاواز دەکات و سکت دەئاوسێنێت[d]. 22 ئەم ئاوەی نەفرەت دەچێتە ناو هەناوت بۆ ئاوسانی سک و لاوازی ڕان.‘

«”ژنەش دەڵێت، ’ئامین، ئامین.‘

23 «”کاهینیش ئەم نەفرەتانە لە پەڕەیەک دەنووسێت، ئینجا لەناو ئاوە تاڵەکە دەیشواتەوە. 24 ئاوە تاڵەکەی نەفرەتیش دەرخواردی ژنەکە دەدات، ئاوەکەی نەفرەتیش دەچێتە ناوی و دەبێتە ئازاری تاڵی. 25 کاهینەکە پێشکەشکراوی دانەوێڵەی دڵپیسییەکە لە دەستی ژنەکە وەردەگرێت و پێشکەشکراوەکە لەبەردەم یەزدان بەرز دەکاتەوە، ئینجا دەیباتە لای قوربانگاکە. 26 کاهینەکە چنگێک بۆ یادەوەری لە دانەوێڵە پێشکەشکراوەکە دەبات و لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت، لەدوای ئەوە ئاوەکە دەرخواردی ژنەکە دەدات. 27 ئەگەر ژنەکە گڵاو بووبێت و ناپاکی لە پیاوەکەی کردبێت، کاتێک ئاوەکەی دەرخوارد دا، ئەوا ئاوە نەفرەتەکە دەبێتە ئازاری تاڵی، دەچێتە ناوی، سکی دەئاوسێت و ڕانی دەکەوێت، ژنەکە لەنێو گەلەکەی دەبێتە نەفرەت. 28 ئەگەر ژنەکەش گڵاو نەببوو بەڵکو پاک بوو، ئەوا بێتاوان دەبێت و سکی پڕ دەبێت.

29 «”ئەمە فێرکردنەکەیە سەبارەت بە دڵپیسی، ئەگەر ژنێک بە دزی پیاوەکەی لەڕێ لایدا و گڵاو بوو، لە کاتێکدا ژنی پیاوەکەیەتی، 30 یان ئەگەر پیاوێک ڕۆحی دڵپیسی دایگرت، جا دڵی لە ژنەکەی پیس کرد، ژنەکە لەبەردەم یەزدان ڕادەگیرێت و کاهینەکە هەموو ئەم فێرکردنەی بۆ دەکات. 31 جا پیاوەکە لە هەر هەڵەیەک بێتاوان دەبێت، بەڵام ئەو ژنە تاوانی گوناهی لە ئەستۆی خۆی هەڵدەگرێت.“»

Footnotes

  1. 5‏:2 لێچوونی گڵاوی: بڕوانە لێڤییەکان 15‏‏.‏
  2. 5‏:13 داوێنپیسییەکەی: لە عیبری نووسراوە (گڵاو) بەو مەبەستەی داوێنپیسی گڵاوییە، هەروەها لە ئایەتەکانی 14 و 19.‏
  3. 5‏:15 دەیەکی ئێفەیەک: نزیکەی دوو لیتر.‏
  4. 5‏:21 ڕانت لاواز دەکات و سکت دەئاوسێنێت: واتە لە سک و زایین دەکەوێت، هەروەها نەزۆک دەبێت.‏

The Purity of the Camp

The Lord said to Moses, “Command the Israelites to send away from the camp anyone who has a defiling skin disease[a](A) or a discharge(B) of any kind, or who is ceremonially unclean(C) because of a dead body.(D) Send away male and female alike; send them outside the camp so they will not defile their camp, where I dwell among them.(E) The Israelites did so; they sent them outside the camp. They did just as the Lord had instructed Moses.

Restitution for Wrongs

The Lord said to Moses, “Say to the Israelites: ‘Any man or woman who wrongs another in any way[b] and so is unfaithful(F) to the Lord is guilty(G) and must confess(H) the sin they have committed. They must make full restitution(I) for the wrong they have done, add a fifth of the value to it and give it all to the person they have wronged. But if that person has no close relative to whom restitution can be made for the wrong, the restitution belongs to the Lord and must be given to the priest, along with the ram(J) with which atonement is made for the wrongdoer.(K) All the sacred contributions the Israelites bring to a priest will belong to him.(L) 10 Sacred things belong to their owners, but what they give to the priest will belong to the priest.(M)’”

The Test for an Unfaithful Wife

11 Then the Lord said to Moses, 12 “Speak to the Israelites and say to them: ‘If a man’s wife goes astray(N) and is unfaithful to him 13 so that another man has sexual relations with her,(O) and this is hidden from her husband and her impurity is undetected (since there is no witness against her and she has not been caught in the act), 14 and if feelings of jealousy(P) come over her husband and he suspects his wife and she is impure—or if he is jealous and suspects her even though she is not impure— 15 then he is to take his wife to the priest. He must also take an offering of a tenth of an ephah[c](Q) of barley flour(R) on her behalf. He must not pour olive oil on it or put incense on it, because it is a grain offering for jealousy,(S) a reminder-offering(T) to draw attention to wrongdoing.

16 “‘The priest shall bring her and have her stand before the Lord. 17 Then he shall take some holy water in a clay jar and put some dust from the tabernacle floor into the water. 18 After the priest has had the woman stand before the Lord, he shall loosen her hair(U) and place in her hands the reminder-offering, the grain offering for jealousy,(V) while he himself holds the bitter water that brings a curse.(W) 19 Then the priest shall put the woman under oath and say to her, “If no other man has had sexual relations with you and you have not gone astray(X) and become impure while married to your husband, may this bitter water that brings a curse(Y) not harm you. 20 But if you have gone astray(Z) while married to your husband and you have made yourself impure by having sexual relations with a man other than your husband”— 21 here the priest is to put the woman under this curse(AA)—“may the Lord cause you to become a curse[d] among your people when he makes your womb miscarry and your abdomen swell. 22 May this water(AB) that brings a curse(AC) enter your body so that your abdomen swells or your womb miscarries.”

“‘Then the woman is to say, “Amen. So be it.(AD)

23 “‘The priest is to write these curses on a scroll(AE) and then wash them off into the bitter water. 24 He shall make the woman drink the bitter water that brings a curse, and this water that brings a curse and causes bitter suffering will enter her. 25 The priest is to take from her hands the grain offering for jealousy, wave it before the Lord(AF) and bring it to the altar. 26 The priest is then to take a handful of the grain offering as a memorial[e] offering(AG) and burn it on the altar; after that, he is to have the woman drink the water. 27 If she has made herself impure and been unfaithful to her husband, this will be the result: When she is made to drink the water that brings a curse and causes bitter suffering, it will enter her, her abdomen will swell and her womb will miscarry, and she will become a curse.(AH) 28 If, however, the woman has not made herself impure, but is clean, she will be cleared of guilt and will be able to have children.

29 “‘This, then, is the law of jealousy when a woman goes astray(AI) and makes herself impure while married to her husband, 30 or when feelings of jealousy(AJ) come over a man because he suspects his wife. The priest is to have her stand before the Lord and is to apply this entire law to her. 31 The husband will be innocent of any wrongdoing, but the woman will bear the consequences(AK) of her sin.’”

Footnotes

  1. Numbers 5:2 The Hebrew word for defiling skin disease, traditionally translated “leprosy,” was used for various diseases affecting the skin.
  2. Numbers 5:6 Or woman who commits any wrong common to mankind
  3. Numbers 5:15 That is, probably about 3 1/2 pounds or about 1.6 kilograms
  4. Numbers 5:21 That is, may he cause your name to be used in cursing (see Jer. 29:22); or, may others see that you are cursed; similarly in verse 27.
  5. Numbers 5:26 Or representative